ڕێگەکە یەکێک نییە، بەڵکوو دوانن؛ بەهارەکان دوان نین، بەڵکوو سیانن:

سڵاو خۆشەویستان سەرنجم دا هەموو پێغەمبەران و حەکیمان و پیاوچاکان لە دوو ڕێگەوە دەستیان پێ کردووە، هەرچەند هەردووکیان لە کۆتاییدا بوون بە یەک. ئەوان تەنها دوو بەهاریشیان نەبوو کە تاسەی هاتنیان بوون بەڵکوو سیان بوون. 

 ڕێگەی یەکەمیان مەحوی گوتەنی بۆ نەهێشتنی دەهشەتە کە ئەویش ڕێگەی عەقڵە. کاتێک مرۆڤی عاقڵ هەڵدەستێتە سەرپێ و لە بچووکی خۆی و مەزنی بوون تێدەڕامێ. ئەمەم لە تەعبیرە هاوشێوەکانی  ئایەتانێکی وەک ئایەتی (٤٦)ى سورەتی(السبأ)دا بینی کە (أن تقوموا لله مثنى و فرادى تم تتفكروا)... ئەمەشم ناونا ئايەتی سه‌رسووڕمان و (دەهشەت)!

لێرە دەوەستی و سەرت دەسووڕمێ و (حیرەت) دەتگرێت (ئەی کە بە چێژە ڕێگەی حەقیقەتدۆزی و دەهشەت)، ئەمە ڕێگەی یەکەمە. هەروەها کاتێک ئەوی موسافیر سەیری دووری ڕێگاکە دەکا کە دەبێ بیبڕێت و بە تەنهاش بیبڕێت (وەحشەت)ی ڕێ (شەوتاریک و ڕێ باریک) و دەبێ بڕوات و  بە تەنها ملی ڕێ بگرێتە بەر (اني مهاجر الى ربي) (سەفەر بۆ لای خوا). ڕێگەی یەکەمیان ڕێگەی وەستان و بیرکردنەوە و (دەهشەت)ە و ڕێگەی دووەمیش ڕێگەی ڕۆشتن و چەشتن و (وەحشەت)ە. ئەمەیە دەهشەت و وەحشتەکەی لای مەحوی شاعیر (لەمیان دەبینی و لەویان دەچەژی) هەردووکیان چێژاوی: لەمیان بە قەت هەموو بوون بیر دەکەیتەوە و لەویان دەرۆی و سەفەر دەکەیت. هەردوو ڕێگەکەش لە کۆتاییدا دەبنەوە بەیەک، ئارامی و ئاشتی تا هەڵهاتنی خۆر (سلام هي حتى مطلع الفجر) ڕەمەزان مانگی هەردووکیانە: تێرامان و (دەهشەت) و ڕێگابڕین و (وەحشەت). ئەمەیە داستانی (دەهشەت و وەحشەت) داستانی بەهارەکانیش بۆ پۆستی دواتر!